سەنتەری خێزانیی نێوفەرهەنگی و فرەزمانیی ڕەنگین

بەخێربێن بۆ سەنتەری خێزانیی نێوفەرهەنگی و فرەزمانی ڕەنگین

ناوەندی خێزانیی رەنگین-ی سەر بە کۆمەڵەی یەکماڵ لە بەرلین پشتگیریی دایکان و باوکان و خێزانەکان دەکات لە گەورەکردن و پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا. هەروەها هاریکارییان دەکات لە بواری پێشخستنی فرەزمانی، دەرفەتی یەکسان و بەشداریی جڤاکی. ئێمە وەک ناوەندێکی خێزانیی نێوفەرهەنگی و فرەزمان، زۆر ئۆفەر و چالاکیی جۆراوجۆر پێشکەشی خێزانەکانی ناوچەی فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ و تەواوی بەرلین دەکەین. لە سەنتەرەکەمان ئێوە خاڵێکی بەیەکگەیشتن دەدۆزنەوە کە بە چەندین ئۆفەر وەڵامی پێویستییەکانی خێزان دەداتەوە.

 

چالاکییەکانمان

  • ئانگەبۆتەکانی ڕاوێژکاری بە چەندین زمان
  • چالاکییە فرەزمانییەکان بۆ دایکان و باوکان و منداڵان، هەروەها گرووپی یاری
  • ئۆفەرەکان بۆ پشتگیریکردنی گەشەی منداڵی و گەشەکردنی فرەزمانی
  • وۆرکشۆپ بۆ دایکان و باوکان و ئۆفەرەکانی پێدانی زانیاری
  • کۆرسەکان
  • ئۆفەری دیداری گرووپی و خاڵی کۆبوونەوە

پێوەندی

Rengîn Interkulturelles Mehrsprachiges Familienzentrum
Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
Tel.: I Fax:
E-Mail: familienzentrum@yekmal.de


So erreichen Sie uns:
  • Bus 140: Waldemarstraße/ Kottbusser Tor, Adalbertstraße
  • Bus M29, 140, N8: U1 / U8 Adalbertstraße/ Oranienstraße
Kommen Sie vorbei und lassen Sie uns Ihnen in einer freundlichen und unterstützenden Umgebung weiterhelfen!
Ab jetzt stehen unsere erfahrenen Mitarbeiter*innen am Empfang und bieten an folgenden Tagen ein offenes Ohr für Besucher*innen: Montag bis Freitag 10:00 - 16:00 Uhr
Unser Familienzentrum bietet offene Sprechzeiten an, in denen wir Ihnen bei Ihren Anliegen und Fragen gerne zur Verfügung stehen. Sie können uns während der folgenden Zeiten besuchen:
  • Montag: 10:00 - 13:00 Uhr
  • Dienstag: 13:00 - 17:00 Uhr
  • Mittwoch: 13:00 - 16:00 Uhr
Wir sind auch außerhalb dieser Zeiten per E-Mail oder nach Vereinbarung persönlich für Sie da.

 

بەرنامە

ئۆفەرەکانمان


 

  • Azad_Testimonial_Rengîn

    ناوەندی خێزانی ڕەنگین پاڵپشتییەکی سەرەکییە بۆ ئێمە. نەک تەنها هاریکاریی پراکتیکی پێشکەش بە خێزانەکەم دەکات، بەڵکوو کەشوهەوایەک دروست دەکات کە ئێمە هەست بە بەخێرهاتن و تێگەیشتن دەکەین. بە تایبەتی پێزانینم هەیە بۆ ئەوەی کە منداڵەکانم دەرفەتی بەرکەوتنیان لەگەڵ منداڵانی دیکە هەیە و ئێمەش وەک دایکان و باوکان دەتوانین بیرۆکە ئاڵوگۆڕ بکەین.

    ئازاد، باوک

    Azad_Testimonial_Rengîn
  • Rojîn_Testimonial_Rengîn

    من وەک دایکێکی کورد ئۆفەرەکانی ناوەندی خێزانی ڕەنگین بە گرنگ و مەزن دەبینم. شادمانم کە شوێنێک هەیە بۆ ئێمە تا بتوانین وەک دایکان و باوکان و خێزانەکان لێی کۆببینەوە و هاریکاری وەربگرین. بە تایبەت جۆراوجۆریی ئۆفەرەکان سەرنجم ڕادەکێشن، چونکە وەڵامی پێویستییەکانی خێزان دەدەنەوە.

    ڕۆژین، دایکێکی کورد

    Rojîn_Testimonial_Rengîn

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

بابەتی پێوەندیدار