لقی کۆمەڵەکەمان لە ماینتس لە کۆتایی هەفتەدا – ٤ی شوبات بەرنامەیەکی پێشکەشکردنی نانی بەیانی بە خێزانی ئەو منداڵانەی کە لە فێرگە حکوومییەکانی ناوچەی باد کرۆیتسناخ-دا لە چوارچێوەی HSUدا بەشداری لە وانەکانی زمانی کوردیدا دەکەن، ساز کرد.
خوانەکە کە زیاتر لە سەد میوان بەشدارییان تێدا کرد، لە لایەن لەیلا کارا ئەندامی تیمی یەکماڵ لە هەرێمی ڕاینلاند-پفالتس بە هاریکاریی خۆبەخشان لە باد کۆریتسناخ ئامادە کرابوو. منداڵانی سوودمەند لەم ئۆفەرەی فێرگە حکوومییەکان لەگەڵ خوشک و براکانیان، بە تایبەتی زۆر دڵخۆش بوون بە بەرنامەی منداڵان کە لە کاتی نانی بەیانیدا پێشکەش کرا.
ئێمە زۆر سپاسی هاوکارمان لەیلا کارا، نوێنەری یەکماڵ لە شاری باد کرۆیتسناخ و هەموو هاوکارەکانمان دەکەین بۆ ڕەنج و ماندووبوونیان.