08 ئاب 2023 | ماينتس

کۆنسێرتی هاوینەی تەمبوور لە ماینتس

لقی کۆمەڵەکەمان لە ماینتس کۆنسێرتی هاوینەی تەمبووری پێشکەش کرد کە یەکماڵ لە چوارچێوەی پڕۆژەی “موزیک فێربیندت” بە هاریکاریی دۆستانەی Bundesmusikverbandes Chor & Orchester e.V. بەڕێوەی دەبات.

لە ئایاری ٢٠٢٢ بەدواوە منداڵانی ٨ تا ١٣ ساڵانی ئێمە بەجۆشوخرۆشەوە تەمبوور لێ دەدەن. لە دەستپێکی پڕۆژەکەوە منداڵان فێری پارچەموزیکی وەڵات و کولتوورە جیاوازەکان بوونە و لەگەڵ گۆرانی یەکانگیری دەکەن.

منداڵان چێژ لە ئافراندنی موزیک وەردەگرن، بە پشتگیریی دایکان و باوکانیان، خوشک و براکانیان و میوانەکانی دیکە و هاریکاریی خۆبەخشانەی چەند دایک و باوکێک لە ڕووی ڕێکخستنەوە، توانیمان بەر لە پشووی هاوین  کۆنسێرتێکی خۆش ساز بکەین.

سپاسی مامۆستای موزیک دەکەین کە بەدڵسۆزی و دیسپلینێکی گەورەوە هاوڕێیەتی منداڵەکانمان دەکات لە ڕێگەی موزیکدا. سپاسی هەموو ئەو منداڵانە دەکەین کە بەشدارن لە پڕۆژەکەدا و هیوای زۆر کۆنسێرتی دیکەی خۆشیان بۆ دەخوازین. هەروەها دەمانەوێت سپاسی تەواوی تیمی Bundesmusikverbandes Chor & Orchester e.V. بکەین کە ڕێی بۆ ئەم پڕۆژە سەرنجڕاکێشە خۆش کردووە.

ئێمە بە هیوای زۆر ساڵی دیکەی خۆشین پێکەوە.
یەکماڵی ئێوە

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار