03 ئایار 2024 | ماينتس

بەشداریی یەکماڵ لە چالاکیی “ڕۆژی داهاتوو” لە شارۆچکەی باد کرۆیتسناخ

بەشداریی یەکماڵ لە چالاکیی “ڕۆژی داهاتوو” لە شارۆچکەی باد کرۆیتسناخ

 

ڕۆژی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کۆرنمارکت-ی شاری باد کرۆیتسناخ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی شارۆچکەکە چالاکییەک ساز کرا. ناوەڕۆکی چالاکییەکە بریتی بوو لە بەردەوامی لە بەکارهێنانەوەی کەلوپەل، پاراستنی ژینگە و دۆستایەتی لەگەڵ سروشت.

ناوەندی Quartierzentrumی شارۆچکەی باد کرۆیتسناخ بە مەبەستی بەشداریکردن، گرووپی تەمبوور و گرووپی گۆڤەند (هەڵپەڕکێ)ی یەکماڵی بەنگهێشت کردبوو.
منداڵانی هەردوو پڕۆژەکەمان بە جۆشوخرۆش و بڕیاردارییەوە ئەو هونەرانەی خۆیان پێشکەش کرد کە هەتا ئێستا فێری بوون. هاوکات لەگەڵ موزیک و گۆرانیی منداڵانی گرووپی تەمبوور، منداڵانی گرووپی گۆڤەندیش هەڵپەڕکێی کوردییان پێشکەش دەکرد. پێرفۆڕمانسی هەر دوو گرووپەکە لە لایەن ئامادەبوانەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لێکرا. بە تایبەت منداڵانی بچووکی هەردوو گرووپەکە سەرنجی ئامادەبوانیان ڕاکێشا.

هەر لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا، دایکان و باوکانی منداڵانی هەردوو گرووپەکە لە ستاندی یەکماڵ کە لە لایەن هاوکارمان لەیلا کارا بەرپرسی چالاکییەکانی یەکماڵ لە باد کرۆیتسناخ ڕێکخرابوو، تایبەتمەندییە کوردەوارییەکانیان پیشان دا.

ئێمە سپاسی ناوەندی Quartierzentrumی شارۆچکەی باد کرۆیتسناخ دەکەین بۆ بانگهێشت و هاوکارییە گەورەکەیان. هەروەها سپاسی هاوکارمان لەیلا کارا و تیمەکەی دەکەین لە بەرانبەر سەرکەوتوانە نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵەکەمان. سپاسییەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی گرووپی گۆڤەند گولدانە کاراکویو و دۆنە یڵدز هەروەها بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی تەمبوور سینان ئاسڵان و حوسێن کارا کە لەگەڵ منداڵان و جەوانان سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە. هەروەها سپاسی منداڵان و جەوانانی خۆمان دەکەین بۆ تامەزرۆیی، بەشداربوون و پێرفۆڕمانسە گەورەکەیان.

ئێمە بە هیوای زۆر پێرفۆڕمانسی دیکەی سەرکەوتووین!

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار