ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ سێزدە پیاوی “گرووپی باوکان”ی یەکماڵ لە گەلەریی بەرلین پێشانگەی “وەرن پێکەوە سەما بکەین!”یان کردەوە. لە کاتی کردنەوەی پێشانگەکەدا، چەندین بەرهەمی موزیک و هەڵپەڕکێی عەفرین پێشکەش کران.
لە پێشانگەکەدا، بەرهەمی پەیوەست بە بابەتی “ئاهەنگی فێستیڤاڵەکان وەک بەشێک لە ناسنامەی کوردی” پێشکەش دەکرێن. فێستیڤاڵ پڕە لەو چیرۆکانەی کە زۆر کات لە نیگای یەکەمەوە نابیندرێن: موزیک و خواردن، جلوبەرگ و ڕێوڕەسمەکان، ڕۆڵ و کۆدە جڤاکییەکان، ئەفسانە، ڕووداوی کەسەکی یان جڤاکی. ئەمە ئەو یادەوەرییانەمان بیر دەخاتەوە کە لەنزیکەوە بە بابەتی جڤاکی، ئاڵوگۆڕ و پشتگیری، هەندێک جاریش بە بە تووندوتیژی و زۆردەستییەوە پەیوەندیدارن.
لە ئایاری ٢٠٢٢ بەدواوە، سێزدە پیاو لە چوارچێوەی بەرنامەی “Standortwechsel”ی گەلەریی بەرلیندا لەسەر ئەو بابەتانە لێکۆڵینەوە دەکەن. ئەوان تاقیکردنەوە لەسەر مەشقەکان و وێنەکێشان دەکەن کە کاری هەرەوەزی بەرەوپێش دەبەن. ئەمەش وێنەکێشان، چاپکردن، کەلوپەل و کاری دەنگی بە کوالێتی بەرز دەئافرێنێت.
پێشانگەی “وەرن پێکەوە سەما بکەین” هەتا مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە گەلەریی بەرلین بە ڕووی بینەراندا کراوەیە.