ڕۆژی ١١ی نۆڤەمبەر وۆرکشۆپی ترشیات لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین بەڕێوەچوو. چەندین کەس بەجۆشوخرۆشەوە بەشدارییان کرد، پێکەوە ڕۆژێکی خۆشیان بەسەربرد و لە سەوزە تازەکانیان خواردنی خۆشیان دروست کرد.
بەهۆی ئەوەی پێکەوە تامەزۆری فێربوونی هونەری دروستکردنی ترشیات بوون، کەشوهەوایەکی بەجۆش و ئافرێنەرانە هاتە ئاراوە. بەشدارانی وۆرکشۆپەکە نەک تەنیا هەر ڕێنمایی و هاریکاریی یەکتریان دەکرد، لە کاتی دروستکردنی ترشیات و تامکردنیدا زۆر خۆشحاڵ بوون.
زۆر سپاس بۆ ئەو کەسانەی بەشدارییان لەم ڕۆژەدا کرد! تامەزرۆیی و بەشداربوونی ئێوە، ئەم وۆرکشۆپەی تایبەت کرد. ئێمە هیوادارین کە ئێوە نەک تەنیا هونەرێکی تازە فێربووبن، لە هەمان کاتدا یادەوەریی خۆشی ڕۆژەکەتان لەگەڵ خۆتان بردبێتەوە ماڵەکانتان.