13 ئایار 2024 | ماينتس

بەشداریی یەکماڵ لە فێستیڤاڵێکی شاری بینگن

بەشداریی یەکماڵ لە فێستیڤاڵێکی شاری بینگن

 

پڕۆژەکانی یەکماڵ لە شاری بینگن کە هاوکارمان گۆنوول ئۆزدەمیر سەرپەرشتیان دەکات، ڕۆژی ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ بەشدارییان لە فێستیڤاڵێکی ڕەنگینی لۆکاڵیدا کرد.

فێستیڤاڵەکە لە چوارچێوەی ڕۆژی سەرتاسەری بۆ دابینکردنی بودجەی گەشەپێدانی شارەکان، لە لایەن ڕێکخراوە لۆکاڵییەکان و ئیدارەی ناوچەکە ڕێکخرابوو. ئامانجی فێستیڤاڵەکە ئەوە بوو ڕێکخراوەکانی شاری بینگن یەکتر بناسن و لەسەر بیرۆکەی پڕۆژە ئەگەرییەکان و پڕۆژەی نوێ و ئەگەری هاوکاری گفتوگۆی بنیاتنەر بکەن

پڕۆژەی نیگارکێشان و هونەر کە لە مانگی نیسانی ساڵی پارەوە بە بەشداریی ٤٠ فێرخواز بەڕێوەدەچێت، توانی لەپاڵ زۆر ڕێکخراودا کە ژمارەیەکی زۆری منداڵ و جەوان بەشداریی چالاکییەکانیان دەکەن، لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداری بکات

سەردانکەرانی ستاندی یەکماڵ دەتوانن لە پێنج فیگووری جیاوازی سیرامیک یەکێکیان هەڵبژێرن و بە شێوەیەکی هونەری بیڕازێننەوە. لەم بۆنەیەدا دەرفەت بۆ منداڵان و جەوانان هەروەها دایکان و باوکان ڕەخسا کە قۆپچەی قەبارەجیاواز دروست بکەن. ئەوان پێشتر لەو بارەیەوە پێکەوە بە زمانی دایکی گفتوگۆی مانابەخشیان کردبوو.

سکرتێری دەوڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ و وەرزش-ی هەرێمی ڕاینلاند-پفالتس زیمۆنە شنایدەر سەردانی ستاندی ئێمەیان کرد و لەگەڵ هاوکارەکانمان دەربارەی پڕۆژەکانی یەکماڵ گفتوگۆی کرد. ئەم دیدارە زۆر سەرنجڕاکێش و بنیاتنەرانە بوو.

بەشێک لە دایکان و باوکانی نەتەوە جیاجیاکان پرسیاریان لێ کردین کە ئایا منداڵەکانی ئەوانیش دەتوانن بەشداری لە پڕۆژەکانی دیکەی یەکماڵدا بکەن. ئەم پێشوازییەی دایکان و باوکان و منداڵەکانیان، جارێکی دیکە گرنگی کار و پڕۆژەکانی یەکماڵی دەرخست.

فێستیڤاڵەکە بە موزیکی خۆش، گفتوگۆی باش، کەشوهەوای خۆش و خواردنی نێونەتەوەیی خۆش تێپەڕی

ئێمە سپاسی ئیدارەی لۆکاڵیی شاری بینگن دەکەین کە بانگهێشتیان کردین. هەروەها سپاسی بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکەمان گۆنوول ئۆزدەمیر و ئۆلیمپیا ئیگنات و تیمەکەیان دەکەین بۆ ئەم کارە مەزنانە. سپاسێکی تایبەت بۆ منداڵی بەشداری پڕۆژەکەمان کە بەوریایی پێشوازییان لە میوانەکان کرد.

ئێمە بە هیوای کاری دیکەی هاوشێوەین.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار