29 نیسان 2025 | بەرلین

جەژنی "چارشەما سەرێ نیسانێ" لە بەرلین پیرۆز کرا

جەژنی "چارشەما سەرێ نیسانێ" لە بەرلین پیرۆز کرا

 

ڕۆژی ١٧ی نیسان نێوەندی خێزانی ڕەنگین بانگهێشتی خێزانەکانی بەرلینی کرد بۆ پیرۆزکردنی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی "چارشەما سەرێ نیسانێ".

جەژنی سەری ساڵی ئێزدی کە "چارشەما سەرێ نیسانێ" یان "چارشەما سەرێ ساڵێ"شی پێ دەگوترێت، بەپێی ساڵنامەی ئێزدییەکان دەکەوێتە مانگی نیسان. بەپێی میتۆلۆژیای ئێزدییەکان، دروستکردنی جیهان لە ڕۆژی چوارشەممەدا تەواو بووە. هەروەها لەو ڕۆژەدا بۆ یەکەم جار سەرۆکی فریشتەکان "تاوسی مەلەک" هاتووەتە سەر ڕووی جیهان. چارشەما سەرێ نیسانێ نەک هەر سمبوولی سەرەتای ساڵە، لە هەمان کاتدا سمبوولێکی ژیانە.

لە بەرنامەکەدا وێڕای موزیک و ئاڵوگۆڕی جڤاکی، زانیاریش لەبارەی واتەی جەژنەکە و ڕێوڕەسمەکانی خرایەڕوو. خواردنی نەریتی، گوڵ، هێلکەی بۆیاخکراو و بازنبەند ئامادە کران و بەسەر بەشداراندا دابەش کران. ئێمە سپاسی نوورێ لە ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدی دەکەین بۆ گوتەکانی. هەروەها سپاس بۆ ئۆزگور و وەدات بۆ موزیکە نایابەکەیان. 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار