چەندین ساڵن ڕێکخراوی یەکماڵ خاوەنی نێوەندی خێزانیی فرەزمان و نێوفەرهەنگیی ڕەنگینە لە ناوچەی کرۆیتسبێرگ لە بەرلین (Waldemarstraße 57). ئێرە بووەتە خاڵێکی پێوەندیی ناسراو بۆ خێزان و منداڵان (بە تایبەت منداڵانی تا تەمەنی ٦ ساڵان). لەم نێوەندەدا چەندین ڕاژەی ڕاوێژکاری، دیدار و پەروەردەیی زیاتر پێشکەش دەکرێن.
لە ١ی نیسانی ٢٠٢٥ بەدواوە، ڕێکخراوی یەکماڵ بەڕێوەبردنی نێوەندێکی دیکەی هاوشێوەی لە ناوچەی نۆیکۆلن لەئەستۆ گرتووە. ئەویش نێوەندی خێزانی های دێک (Familienzentrum High-Deck)-ە لە شەقامی Hänselstraße 6 کە دەکەوێتە باشووری زۆننئالێ (Sonnenallee). لەوێ نزیکەی ٦.٦٠٠ کەس دەژین کە خەڵکی زیاتر لە ٣٠ وەڵاتن. تایبەتمەندییەکی نێوەندەکە ئەوەیە نزیکە لە فێرگەی کۆلنیشە هایدە (Köllnische Heide) و لە یەک باڵەخانەدا هەڵکەوتوون.
شائامانجی کاری ئێمە لە نۆیکۆلنیش ئەوەیە پشتگیریی منداڵان بکەین لە گەشەکردنیاندا، پشتگیری لە دایکان و باوکان بکەین لە بواری دایکایەتی و باوکایەتی و لێهاتووییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا. بەگشتی ئەرکمان پشتگیریکردنی خێزانەکانە. ئێمە لەسەر بنەمای فرەزمانی و بە هۆشیاری لە بەرانبەر هەڵاواردن، دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو گرووپە بەردەنگەکان دابین دەکەین و بنەمایەک بۆ بەریەککەوتن و گفتوگۆ بوونیاد دەنێین.
بە هیوای هاوکارین لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکان و خێزانەکان. ئێستا بە تیمێکی بەهێز و پسپۆڕ لەسەر بەرنامەیەکی هەمەڕەنگی چالاکییەکانمان کار دەکەین. لە ماوەیەکی نزیکدا بەرنامەکە لەسەر لاپەڕەکانمان لە میدیای جڤاکی بڵاو دەکەینەوە.
پێوەندی
Familienzentrum High-Deck
Hänselstraße 6, 12057 Berlin
Koordination: Zilan Kößler und Sonja Galler
E-Mail: fz-highdeck@yekmal.d