ئێمە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی بارودۆخی ئێستای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین، بەتایبەتی هێرشی گرووپە چەکدارە جیهادییەکان بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشین شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب. هاوڵاتیانی سڤیل، لەنێویاندا منداڵ و خێزانەکان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی تووندوتیژی، ئاوارەیی و نائەمنیەتی بوونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەردوو گەڕەکەکە لە لایەن چەکدارانی حکوومەتی کاتیی ئیسلامیی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، هەروەها میلیشیا ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیاوە گەمارۆ دراون. لە هەندێک حاڵەتدا چەکی قورس بەکاردەهێنرێت. دیارە ئامانج لەم هێرشانە دەرکردنی دانیشتوانی کورد لە شارەکە و دەستکاریکردنی پێکهاتەی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە. هێرشەکان دۆخی مرۆیی بە شێوەیەکی بەرچاو خراپتر دەکەن و پێکەوەژیانی پێکهاتە جیاوازەکانی دانیشتووی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.
ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ، هەموو جۆرە تووندوتیژییەک دژی هاوڵاتییانی مەدەنی ئیدانە دەکەین. داوای پاراستنی گەلی کورد و هەموو کەمینەکانی سووریا، هەروەها دەمودەست کۆتاییهێنان بە پەلاماردانی ناوچە سڤیلەکان دەکەین.
داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و بڕیاردەرانی سیاسی لە ئەڵمانیا و ئەورووپا دەکەین کە:
ئێمە هاوپشتی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکان و بە تایبەت منداڵان ڕادەگەیەنین کە جارێکی دیکە بوونەتە قوربانیی ململانێ سیاسی و سەربازییەکان.
یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ)
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦