نێوەندی خێزانی NW80 لە ناوچەی ڕوودۆی بەرلین سەنتەرێکی کراوەی پەروەردەی سەرەتاییە بۆ ئەو خێزانانەی منداڵی ٠ تا ٦ ساڵانیان هەیە. سەرنجی ئێمە لەسەر بەهێزکردنی توانای دایک و باوک، گەشەکردنی منداڵانی بچووک و پشتگیریکردنی بەشداریی جڤاکییە بەپێی قانوونی کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا § 16 SGB VIII.
ڕوودۆ بە هەمەڕەنگیی خێزانەکان ناسراوە. نێوەندی خێزانی NW80 شوێنێک بونیاد دەنێت کە وەڵامگۆی ئەم هەمەڕەنگییە بێت. ئێرە بۆ هەموان کراوەیە، فرەزمانە، هۆشیارە لە ئاست هەستیارییە فەرهەنگییەکان، هەژاری و هەڵاواردن.
ئێمە لە نێوەندی خێزانی NW80 لە چوار بواری ژیانی ڕۆژانەدا هاریکاریی خێزانەکان دەکەین:
پەروەردەی خێزان
لە گرووپی دایکان و باوکان، وۆرکشۆپ و گفتوگۆی کراوەدا لەبارەی بابەتگەلی وەک پەیوەستی، دایکایەتی و باوکایەتی، بەخێوکردنی منداڵ، پێشخستنی زمان، مامەڵەکردن لەگەڵ میدیا و تەندروستی قسە دەکەین. کاتێک دایک و باوک بۆ ژیانی ڕۆژانەیان پێشنیازی کردەکی وەردەگرن، منداڵەکانیشیان دەتوانن هەر لێرە یاری بکەن و فێر ببن.
کۆبوونەوەی خێزانەکان
خێزانەکان بۆ نانی بەیانی یان لە کافێی کراوەدا یانیش لە ئاهەنگەکاندا دێنە لای یەکتر و پێکەوە قسە دەکەن. ئێرە شوێنێک بۆ ئاڵوگۆڕ، پەیوەندیی نوێ و پشتگیریی هاوبەش پێشکەش دەکات.
ڕاوێژکاریی خێزان
ئێمە لەبارەی ئەو پرسیارانەی پێوەندییان بە بەخێوکردنی منداڵ، خێزان، ژیانی ڕۆژانە و بابەتی دارایی هەیە ڕاوێژی ڕاستەوخۆ بە چەندین زمان پێشکەش دەکەین. ڕاوێژەکانمان بەشێوەیەکی نهێنین و جێی متمانەن.
پشووی خێزانەکان
چالاکییە وەرزشییەکان و پشوو، جووڵانەوە لە سروشتدا و گەشتی خێزانی دەبنە هۆکاری تۆمارکردنی بەسەرهاتی هاوبەش و هێز بە خێزانەکان دەبەخشن.
پێوەندی
Familienzentrum NW80
Neudecker Weg 80, 12355 Berlin-Rudow
Tel.: 0176 859 552 67
E-Mail: fz-rudow@yekmal.de
ئەم نێوەندە لە لایەن یوگەندئامتی نۆیکۆلن-ەوە پشتگیریی دارایی دەکرێت