هەموو ڕۆژانی چوارشەممە منداڵانی تەمەن ١ تا ٦ ساڵان دەتوانن بەسەرپەرشتیی دایک و باوکی خۆیان بەشداری لە کارگەکەماندا بکەن و ئافرێنەریی خۆیان بدۆزنەوە. سەرنجی کارگەکە لەسەر دروستکردنی بەرهەمی بچووکی هونەری و پێکەوە شێوەکارییە. هەروەها ئێمە منداڵان فێری بەکارهێنانی ئامێرەکانی وەک فڵچە، مەقەست و چەسپ دەکەین.
بەرنامەکە بە زمانی کوردیی کورمانجی بەڕێوەدەچێت و پێشخستنی زمان لەگەڵ چالاکیی ئافرێنەرانە یەکدەخات. ئامانجمان ئەوەیە هاندەری سەربەخۆبوونی منداڵان بین و پشتگیرییان بکەین لە پێشخستن و بەهێزکردنی لێهاتووییەکانیان. هانی خەیاڵکردن دەدەین و پشتگیریی پێشخستنی بەهرەکان دەکەین.
لە لایەکی دیکەوە، دایکان و باوکان فێر دەبن کە چۆن بتوانن لە ڕێی چالاکیی ئافرێنەرانە و هونەریی ئاسان پشتگیریی گەشەکردنی منداڵەکانیان و بەهێزکردنی زمانی خێزان بکەن. پێکەوە کاری دەستی و بۆیەکاری دەبێتە هۆکار تا دایکان و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان کاتێکی خۆش بەسەرببەن و توانای زمانەوانی لە ڕێی زمانی خێزانەوە بەهێز بکەن.
بەڕێوەبەر: ئایتەن ئاکسوو
ڕێکەوت: ڕۆژانی چوارشەممە، کاتژمێر ١٦ - ١٧:٣٠
پێوەندی
E-Mail: familienzentrum@yekmal.de
Tel.: 030 206 79 610
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
پشتگیریی دارایی
لە لایەن Bezirksamt Friedrichshain-Kreuzberg