ئەیلوول 26, 2024

نووسینگەی ڕاوێژکارییە قانوونییەکانی کۆچبەران و پەنابەران دەگوازرێتەوە

بەشی ڕاوێژکاریی پەنابەری و ڕێکارەکانی، هەروەها ڕاوێژکاریی قانوونی کۆچبەری نووسینگەکانیان دەگوازنەوە و لەنێو دڵی ناوچەی نۆیکۆلن-ی بەرلین لە Karl-Marx-Straße 172, 12043 Berlin بەردەوام دەبن. دەمێکە ئەم گواستنەوەیە پلانی بۆ دانراوە، بەڵام بینای گونجاومان دەست نەدەکەوت. لە کۆتاییدا پلانەکەمان سەرکەوتوو بوو. ئێمە شادمانین کە دەتوانین لە ناونیشانی نوێ شوێنێکی گەورەتر، کەشوهەوایەکی خۆشتر و ژینگەیەکی پڕۆفیشناڵ پێشکەشی ئێوە بکەین، ئەو کەسانەی پێویستییان بە ڕاوێژکاری هەیە.

لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە، ڕاوێژکاریی پەنابەری و ڕێکارەکانی، هەروەها ڕاوێژکاریی قانوونی کۆچبەری (مافی نیشتەجێبوون) لە Karl-Marx-Straße 172, 12043 Berlin-Neukölln پێشوازیتان لێ دەکات.

بەشی ڕاوێژکاریی جڤاکی بۆ ناوچەی فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ و بەشی ڕاوێژکاریی خێزان لە شوێنی خۆیان لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین لە Waldemarstraße 57, 10997 Berlin-Kreuzberg دەمێننەوە.

چاوەڕوانی سەردانی ئێوەین!

کاتەکانی سەردان

دووشەممە هەتا پێنجشەممە: کاتژمێر ٩ تا ١٧
هەینی: بە تەرمین
داواکاری تەرمین لە ڕێی پێوەندیی تەلەفۆنی یان ئیمەیڵ وەردەگیرێت

پێوەندی

Festnetz: 03061625848
Handy: 015734879140
WhatsApp: 015734879140
E-Mail: beratung@yekmal.de

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار