19 ئادار 2025

جەژنی نەورۆز پیرۆز بێت!

جەژنی نەورۆز پیرۆز بێت!

 

شادمانین ئەم ساڵیش جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆز دەکەین. ساڵانە لە ٢١ی ئاداردا زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا – لە نێویاندا کورد، ئێرانی و ئەفغانی جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن.

بۆ خەڵکی کوردستان نەورۆز سمبوولی بەرخۆدان، ژیانەوە، هیوا و ئازادییە. له گوند و شارەکانی کوردستان جەژنی نەورۆز به شێوەی جۆراوجۆر و ڕێوڕەسمی فەرهەنگی بەڕێوەدەچێت. لە هەمان کاتدا کوردستانییان دەنگی خۆیان لە دژی ستەم و نادادپەروەری بەرز دەکەنەوە.

لە ئەڵمانیاش ئێمە وەک یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان (یەکماڵ) هەموو ساڵێک ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز ساز دەکەین. لە چوارچێوەی "ڕۆژانی فەرهەنگی کوردی"دا هەوڵ دەدەین زیاتر زمان و فەرهەنگەکەمان نیشان بدەین وەک فەرهەنگی بەشێک لەو جڤاکەی تێیدا دەژین. بەم شێوەیە دەرفەتێکی بەنرخ دروست دەکەین بۆ خستنەڕووی فەرهەنگەکەمان و ئاهەنگێکی نایاب بۆ خێزان و منداڵەکانمان ساز دەکەین.

لە هەمان کاتدا ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ جەژنی نەورۆز بە “ڕۆژی نێونەتەوەیی تێکۆشان لە دژی نەژادپەرستی”  گرێ دەدەین. ئەمە نەک هەر لەبەر ئەوە دەکەین کە هەردوو ڕۆژەکە دەکەونە ٢١ی ئادارەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی نەورۆز خۆی بەرخۆدانە لە دژی نەژادپەرستی و هەڵاواردن – تێکۆشانێک کە دەبێت هەموو ڕۆژێک لە ئەڵمانیا و ئەوروپادا پەرەی پێ بدرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠٢٥ لە بەرلین ئیڤێنتی پێشوازیی نەورۆز و ڕۆژی تێکۆشان دژی نەژادپەرستی ساز دەکەین. بە ڕۆحی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی بەردەوامین لە کارەکانمان بۆ پاراستنی دیموکراسی و یەکێتیی جڤاکی لە ئەڵمانیا.

هیوای جەژنێکی نایاب و پڕ لە خۆشی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن!

جەژنی نەورۆزتان پیرۆز بێت!

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار