ئێمە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣داین. کاتێک ئاوڕ لە ساڵی ڕابردوومان دەدەینەوە، سوپاسگوزارین کە ساڵێکی تێروپڕ بووە بۆ یەکماڵ. کۆمەڵەکەمان هەر لەم ساڵە تایبەتەدا، سییەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی پیرۆز کرد. لە سایەی پشتگیریی ئێوەی هێژا، توانیمان پێشکەوتنی گرنگ بەدەست بێنین و لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە خێزان، منداڵ و جەوانان بەرەو قۆناغی نوێ بڕۆین. لەگەڵ سەرخستنی کارەکانی بەشی هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک، ئێمە لە بەشی هاریکاریی وارگەی جەوانانیش بە شێوەیەکی سەرکەوتوو هەنگاوی گەورەمان نا. لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ئەکادیمیای یەکماڵ بۆ زمان، پەروەردە و توێژینەوە بە فۆڕمێکی نوێی قانوونیی قازانجنەویست بەردەوام دەبێت.
ئێمە دەتوانین بەسەربەرزییەوە لە زۆر پڕۆژەی سەرکەوتوومان بنواڕین کە لە هەموو هەرێمە فیدڕاڵەکانی ئەڵمانیا کە تیایدا چالاکین، جێبەجێمان کردوون. ئەمە بووە بە هۆکار کە بەردەوام لەپێناو پێشخستن و بەرفرەوانکردنی کارەکانمان هەوڵ بدەین. هیوادارین ساڵی داهاتوو بۆ هەموومان ببێتە ساڵی دەرفەتی نوێ، سەرکەوتن و پڕۆژەی ئیلهامبەخش. ئێمە چاوەڕوانین کە لە داهاتوودا پێکەوە بەسەر ڕێگەی سەرکەوتندا ڕێ بکەین.
ئێمە سپاسی دایکان و باوکان، هاوبەشەکانمان، پشتگیرەکانمان، پشتگیرە داراییەکان، نوێنەرانی ئیداری و دامەزراوەکان دەکەین کە بە شێوەیەکی چالاک پشتگیرییان لە کارەکانمان کردووە.
ئێمە پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێتان لێ دەکەین و هیوادارین لە ساڵی داهاتوودا سەرکەوتوانە پێکەوە کار بکەین.
گونای داریجی
بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ