19 شوبات 2025 | دژەنەژادپەرستی

ساڵیادی کۆمەڵکوژی هاناو – دوای پێنج ساڵ هیچ نەگۆڕاوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژی هاناو – دوای پێنج ساڵ هیچ نەگۆڕاوە

© bpb / picture-alliance, greatif | Florian Gaul

ماوەی پێنج ساڵە ئێمە ناویان دێنین:

گۆکهان گولتەکین
سەدات گوربوز
سە‌ید نەسار هاشمی
مێرسێدێس کیەرپاج
هەمزە کورتۆڤیج
ڤیلی ڤیۆرێل پۆن
فاتیح ساراچئۆغلوو
فەرهاد ئونڤار
کالۆیان ڤێلکۆڤ


لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا گۆکهان گولتەکین، سەدات گوربوز، سە‌ید نەسار هاشمی، مێرسێدێس کیەرپاج، هەمزە کورتۆڤیج، ڤیلی ڤیۆرێل پۆن، فاتیح ساراچئۆغلوو، فەرهاد ئونڤار و کالۆیان ڤێلکۆڤ لە لایەن  تیرۆریستێکی ڕاستڕەو لە لە هاناو کوژران. بکوژە نەژادپەرستەکە پێشتر لە لایەن پۆلیسەوە ناسراو بوو.

ماوەی پێنج ساڵن ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ و زۆر ڕێکخراوی دیکە داوای دادپەروەری و ڕوونکردنەوەی بێ ئەملا و ئەولا دەکەین. شکستی کاربەدەستان، نەبوونی زانیاری و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە دەریدەخەن کە نابێ دەستبەرداری تێکۆشان بین. ئێمە داوای دادپەروەری دەکەین!

ئەمڕۆ چەندین خۆپیشاندان لە سەرانسەری ئەڵمانیا بەڕێوە دەچن:

  • ئەم بەستەرە بانگەوازی خۆپیشاندانە لە سەرانسەری ئەڵمانیا
  • ئەم بەستەرە بانگەوازی خۆپیشاندانە لە بەرلین

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار