ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم ساڵیش هاوبەشی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلینین. ئامانجمان هاندانی فیلمسازانە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی کوردیی منداڵان. بۆ ئەو مەبەستە ئەم ساڵ لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێیەک بۆ فیلمی کوردیی منداڵان بەڕێوە دەچێت.
یەکماڵ خەڵاتی ١٠٠٠ یۆرۆ پێشکەشی باشترین فیلم دەکات. فیلمی براوە لە دوای پیشاندانی فیلمەکان، لە لایەن لیژنەیەکی یەکماڵ هەڵدەبژێردرێت کە لە دوو پسپۆڕی پەروەردەیی و نوێنەرێکی دایکان و باوکان پێکهاتووە.
ئێمە بەدوای ئەو فیلمانەدا دەگەڕێین کە ئەم تایبەتمەندییانەیان هەیە:
بەردەنگ؛ منداڵانی ٣ تا ١٢ ساڵان
(تکایە لە کاتی ناردنی فیلمدا دەستنیشانی بکەن کە فیلمەکە بۆ منداڵانی ٣ تا ٦ ساڵانە یان ٦ تا ١٢ ساڵان.)
پێوەری تەمەن:
مەرجە گشتییەکان:
گونجاوبوون لە ڕووی پەروەردەییەوە:
دواکات بۆ بۆ ناردنی فیلم؛ ١ی ئابی ٢٠٢٥
دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە فیلمەکانتان بنێرن؛ https://filmfreeway.com/15thKurdishFilmFestivalBerlin2025
(نرخی ناردن ٥ یۆرۆیە)
پازدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین لە ٢٥ی ئەیلوول تا ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت. ئەم ساڵیش بەرنامەیەکی هەمەڕەنگ و زیندووی سینەمای کوردی پێشکەش دەکرێت. وەک هەموو ساڵان، فێستیڤاڵەکە لەنێو دڵی بەرلین و لە سینەمای بابیلۆن لە ڕۆزا لوکسەمبورگ پلاتس بەڕێوەدەچێت.
بەدڵخۆشییەوە چاوەڕوانی فیلمەکانتانین!