25 حوزەیران 2025 | بەرلین

پێشبڕکێی فیلمی کوردیی منداڵان - ٢٠٢٥

پێشبڕکێی فیلمی کوردیی منداڵان - ٢٠٢٥

 

ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم ساڵیش هاوبەشی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلینین. ئامانجمان هاندانی فیلمسازانە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی کوردیی منداڵان. بۆ ئەو مەبەستە ئەم ساڵ لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێیەک بۆ فیلمی کوردیی منداڵان بەڕێوە دەچێت. 

یەکماڵ خەڵاتی ١٠٠٠ یۆرۆ پێشکەشی باشترین فیلم دەکات. فیلمی براوە لە دوای پیشاندانی فیلمەکان، لە لایەن لیژنەیەکی یەکماڵ هەڵدەبژێردرێت کە لە دوو پسپۆڕی پەروەردەیی و نوێنەرێکی دایکان و باوکان پێکهاتووە.

ئێمە بەدوای ئەو فیلمانەدا دەگەڕێین کە ئەم تایبەتمەندییانەیان هەیە:

بەردەنگ؛ منداڵانی ٣ تا ١٢ ساڵان

(تکایە لە کاتی ناردنی فیلمدا دەستنیشانی بکەن کە فیلمەکە بۆ منداڵانی ٣ تا ٦ ساڵانە یان ٦ تا ١٢ ساڵان.)

پێوەری تەمەن:

  • FSK 0: بۆ ئەو فیلمانەی زمانێکی سادە و ڕوونیان هەیە، ناوەڕۆک ناتووندوتیژە و دیمەنەکان گونجاون بۆ منداڵ
  • FSK 0: بۆ ئەو فیلمانەی بابەتەکانی قووڵترن و گونجاون بۆ ئەو تەمەنە و هەستیارییەکانی

مەرجە گشتییەکان:

  • درێژترین ماوەی فیلم: ٢٠ خولەک
  • زمان: کوردی
  • نێوەڕۆک؛ چیرۆک لە ڕوانگەی کوردەوە یان لەسەر بابەتی پەیوەست بە کورد بۆ نموونە ناسنامە، فرەزمانی، کۆچبەری یان ژیانی ڕۆژانەی منداڵی کورد

گونجاوبوون لە ڕووی پەروەردەییەوە:

  • ئاراستەکار لە ڕووی بەهاوە، هەستیاری لە ڕووی فرەڕەنگی و لەبار بۆ فێربوونی کۆمەڵایەتی
  • پێشخستنی هاوسۆزی، خۆکارایی و تێگەیشتنی نێوفەرهەنگی
  • گێڕانەوەیەکی ڕوون و ئەرێنی لە کاراکتەرەکانەوە
  • بەتەواوی دووربوون لە؛ تووندوتیژی، نێوەڕۆکی ترس و دڵەڕاوکێ، زیادەڕەویی هەستەکی، وێنای ڕووکەش، هەڵاواردن و ڕیکلام

دواکات بۆ بۆ ناردنی فیلم؛ ١ی ئابی ٢٠٢٥

دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە فیلمەکانتان بنێرن؛ https://filmfreeway.com/15thKurdishFilmFestivalBerlin2025

(نرخی ناردن ٥ یۆرۆیە)

پازدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین لە ٢٥ی ئەیلوول تا ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت. ئەم ساڵیش بەرنامەیەکی هەمەڕەنگ و زیندووی سینەمای کوردی پێشکەش دەکرێت. وەک هەموو ساڵان، فێستیڤاڵەکە لەنێو دڵی بەرلین و لە سینەمای بابیلۆن لە ڕۆزا لوکسەمبورگ پلاتس بەڕێوەدەچێت. 

بەدڵخۆشییەوە چاوەڕوانی فیلمەکانتانین!

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار