نێوەندی دیداری دایک-منداڵی شەهرەزاد

نێوەندی دیداری دایک - منداڵی شەهرەزاد لە Donaustraße 88a کە لەنێو دڵی باکووری نۆیکۆلن لە بەرلین هەڵکەوتووە، خاڵی بەیەکگەیشتنی ئێمەیە بۆ ژنانی دووگیان، دایکان و چاودێرانی مێینە کە بەخێوکاری منداڵانی تەمەن 0 بۆ 6 ساڵانن. ئێمە لەژێر ڕۆشنایی بەشی ١٦ لە قانوونی کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا(§ 16 SGB VIII) دا، بە ڕێگەی کارلێکی کۆمەڵایەتی و پەروەردە و ڕاوێژی کردەکییەوە، هاوکاریی دایکان دەکەین تا لە بەرپرسیارەتییان لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان و گەشەپێدانی منداڵ لە قۆناغی ناسکەساڵیدا، بەهێز بن.

ڕاژەکانمان بە ڕووی هەموو دایکاندا کراوەن بەبێ گوێدانە پاشخان، داهات یان بارودۆخیان. تۆ دایکی گەنج بیت یان بەخێوکارێکی تەنیا، خێزانێک بیت کە پێشینەی پەنابەری یان کۆچبەری هەیە یان دایکێک بیت کە لە گەڕەکێکی بێ دەرفەتدا دەژی، ئێمە فەزایەکی کراوە و لە هەمان کاتدا پارێزراو بۆ ئاڵوگۆڕکردن، تۆڕبەندی و پشتگیریی یەکتر دابین دەکەین.

لە بەرنامەکانماندا، گرووپەکانی یاریکردن و جووڵە، چالاکییە داهێنەرەکان بۆ بەخێوکاران و منداڵان، هەروەها ئەو گرووپانەی لەسەر بابەتەکانی دایکایەتی و چاودێریکردنی خوودی کار دەکەن، کافێیەکی کراوە بۆ دایکان و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان، هەروەها ڕاوێژکاریی سەرەتایی سەبارەت بە پەروەردەکردن و پرسەکانی ژیانی ڕۆژانە. بەهێزکردنی هەڤبەندیی دایک و منداڵ کارێکی سەرەکییە لای ئێمە.

ئەم نێوەندە بە مەبەست بۆ دایکان و چاودێرانی مێینە تەرخانکراوە و فەزای پارێزراو بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەبارەی خێزان، تەندروستی، ڕۆڵە دیاریکراوەکان و فشاری دەروونی پێشکەش دەکات. کارەکانمان بەپێی سەرچاوە ئاڕاستەکراون هەستیارن لە ڕووی فەرهەنگی، فرەزمانی و بەئاگان لە هەمبەر هەژاری و هەڵاواردن.

پێوەندی

Mutter-Kind-Treff Shehrazad

Donaustraße 88a, 12043 Berlin

Tel.: 030 56826251

E-Mail: shehrazad@yekmal.de

بەرپرس: دیدەم ڤورال

 

 پشتگیریی دارایی لە لایەن یوگەندئامت نۆیکۆلن

My alt text

 

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار