15 کانوونی دووەم 2026 | بۆچوون

یەکماڵ داوای هەڵوەشاندنەوەی سەردانی ئەحمەد شەرع دەکات

یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ئەحمەد شەرع (ئەبوو محەمەد جۆلانی) بۆ بینای ڕاوێژکارەتیی ‌حکوومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا لە بەرلین بەتووندی شەرمەزار دەکات.

ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە پێشێلکارییە ترسناکەکانی مافی مرۆڤ لە سووریا بەردەوامن. تەنها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کوردانی حەلەب بە شێوەیەکی سیستماتیکی ڕووبەڕووی دەرکردن، ئازار و کوشتن بوونەوە. ئێزدییەکان تا ئێستاش برینی دەرئەنجامەکانی جینۆسایدی ساڵی ٢٠١٤ یان ساڕێژ نەبووە. عەلەوییەکان، درووزەکان و مەسیحییەکان هێشتا دەبنە قوربانیی تووندوتیژی، کۆمەڵکوژی و هێرشی ئیسلامییەکان.

پێشوازیکردن لە ئەحمەد شەرع ئاماژەیەکی کارەساتبارە. وەک دانپێدانانی سیاسی بە حکومەتی کاتی سووریا لێکدەدرێتەوە و شەرعیەت بەو کردەوە و سیاسەتانە دەدات کە شەرع لێیان بەرپرسیارە. ئەمەش دەبێتە هۆی پشتگوێخستنی ئازاری قوربانییەکان و کاریگەریی بێباکیی سیاسی لە بەرانبەر جددیترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دروست دەکات و زەمینە بۆ دامەزراندنی دیکتاتۆرییەکی نوێی ئیسلامی خۆش دەکات. کردەوەکانی ‌حکومەتی کاتیی سووریا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین و پێچەوانەی بەها بنەڕەتییەکانی دەستووری ئەڵمانیان.

پێشێلنەکردنی کەرامەتی مرۆڤ، هەڵسوکەوتی دەوڵەت دیاری دەکات. نابێت ملکەچی بەرژەوەندییە جیۆپۆلەتیکییەکان بێت. هەر کەسێک گومانی لێ بکرێت کە بەرپرسیارە لە کۆمەڵکوژی، دەرکردن و تووندوتیژی لە دژی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان، نابێت لە دڵی دەوڵەتی ئەڵمانیادا پێشوازی لێ بکرێت.

ئێمە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین دەستبەجێ ئەو سەردانە پلان بۆ داڕێژراوە هەڵبوەشێنێتەوە و لەبری ئەوە پێشوازی لە ئەکتەرە دیموکراتییەکانی وەک ڕێڤەبەریا خۆسەر بکات کە ساڵانێکە دژی داعش شەڕ دەکەن و پابەندن بە بونیادنانی سووریایەکی دیموکرات و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ – بەتایبەت مافی ژنان و پاراستنی هەموو کەمینەکان.

هەروەها داوا لە جڤاتەکەمان و هەموو دۆست و هاوپشتان دەکەین کە بەشداری لە خۆپیشاندانێکی بەرفرەوان بکەن لە بەرلین دژی سەردانەکەی جۆلانی:

دووشەممە، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٦

لە بەردەم Bundeskanzleramt / Wilhelmsgarten, Berlin

 

یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ)

١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار