ئۆکتۆبەر 02, 2024 | بەرلین | فەرهەنگ

بەرنامەی چواردەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین

بەرنامەی چواردەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین

 

بەخۆشحاڵییەوە بەرنامەی چواردەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین بڵاو دەکەینەوە. فێستیڤاڵەکە ڕۆژانی ٩-١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لە بەرلین بەڕێوە دەچێت. ڕێکخراوی یەکماڵ وەک هاوبەشێکی ماوەدرێژ بە شانازییەوە ئەمساڵیش بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا دەکات.

فێستیڤاڵی ئەمساڵ بژاردەیەک لە فیلمی جۆراوجۆری لەخۆ گرتووە کە ناوەڕۆکەکانیان پێوەندییان بە جڤاکی کوردەوە هەیە. لەنێویاندا چەندین فیلمی منداڵان هەن کە بە تایبەت بۆ بینەرانی جەوان گونجاون. فێستیڤاڵەکە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئێوە تا بتوانن لەگەڵ خێزانەکانتان کاتێکی خۆش لەگەڵ فەرهەنگی کوردیدا بەسەر ببەن.

هەر لە چێوەی فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێی فیلمی منداڵان هەیە. ئێمە خەڵاتی باشترین فیلمی منداڵان پێشکەش دەکەین. بەم شێوەیە دەمانەوێت هانی سینەماکارەکان بدەین فیلمی ئافرێنەرانە ساز بکەن کە چیرۆکی منداڵان بگێڕنەوە و هاندەری خەیاڵەکانیان بن.

پێکەوە فیلمێک هەڵبژێرن و ئەو دەرفەتە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکانتان دەربارەی ناوەڕۆکی فیلمەکە گفتوگۆ بکەن. هیوادارین کاتێکی خۆش لەگەڵ سەیرکردنی فیلمەکان بەسەر ببەن.

» بەرنامە

My alt text



 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار