ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بۆ منداڵان و خێزانەکان لە بەرلین بەخۆشی بەڕێوەچوو
ڕۆژی ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین ئاهەنگەکەمان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز کە تایبەت بوو بە منداڵان و خێزانەکان، بەخۆشی بەڕێوەچوو.
بەرنامەی پێشوازیی نەورۆز لە بەرلین سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو
ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤ ئەندام، کارمەند، هاوڕێ و پشتگیرەکانی کۆمەڵەکەمان لە بەرنامەیەکی خۆشی پێشوازیی نەورۆزدا لە هۆڵی شارەوانیی شونەبێرگ Rathaus Schöneberg لە بەرلین کۆبوونەوە.
یەکماڵ لە هێرفۆرد جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد
لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤دا لقەکانی یەکماڵ لە هێرفۆرد و بیلەفێلد پێکەوە بەرنامەیەکی جەژنی نەورۆزیان لە هۆڵی کرایز هێرفۆرد ساز کرد و تیایدا دەیان میوان ئامادە بوون.
نەورۆزتان پیرۆز بێت!
لەگەڵ هاتنی بەهار، جەژنی نەورۆزیش دێتەوە. نەورۆز جەژنی سەری ساڵی کوردی، جەژنی شادی و سەرەتایەکی تازەیە.
ژنانی کوردی بەرلین بەبۆنەی ٨ی ئادار لە وۆرکشۆپێکدا کۆبوونەوە
لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، ژنان باسی ئەزموونەکانی خۆیان هەم لە کوردستان و هەم لە ئەڵمانیا کرد. ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە چۆن زۆر جار لە مافی پەروەردە و ئازادیی بڕیاردان لەسەر ژیانی خۆیان، بێبەش کراون.
نمایشی گرووپی هەڵپەڕکێی یەکماڵ لە ڕۆژی ژناندا لە باد کرۆیتسناخ
گرووپەکە لە کچان و کوڕان پێکدێت، بەڵام مامۆستایانی گرووپەکە لەگەڵ منداڵەکان بڕیاریان دا کە ڕۆژی ٨ی ئادار تەنیا کچان نمایشەکەیان پێشکەش بکەن.
یەکماڵ ڕۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز دەکات!
07.03.2024
لەم ڕۆژەدا دەمانەوێت ڕێز لە هەموو ژنان بگرین و هاوسۆزیی خۆمان بۆ ئەو کەسانە دەرببڕین کە ڕۆژانە لەپێناو یەکسانی و پێشکەوتن خەبات دەکەن.
بەرنامەی ڕۆژانی کولتووری کوردی – ٢٠٢٤
لە ساڵی ٢٠١٧ بەدواوە، ساڵانە کۆمەڵەکەمان بەرنامەیەک بە ناوی “ڕۆژانی کولتووری کوردی” لە ئەڵمانیا ساز دەکات. ئامانجمان ئەوەیە، کولتووری کوردی بناسێنین.
پێشخستنی خێزانە کوردەکان لە بواری سیستەمی پەروەردە لە ڕێگەی بەرنامەی بازنەی تواناسازی
.سەرنجی ئەم بەرنامەیە لەسەر سیستەمی پەروەردە و ئەو داکەوتەیە کە خێزانە کوردەکان لە زارۆخانە و فێرگەکاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە
یەکماڵ لە ڕۆژی زمانی دایکدا بەشداری لە چالاکییەکی ئەنجومەنی ئینتیگراسیۆنی شاری ئێسن کرد
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، ئەنجومەنی ئینتیگراسیۆنی شاری ئێسن بە سەرناوی “زمانەکەم و من” ڕۆژی ٢١ی شوبات ئێوارەبەرنامەیەکی لە هۆڵەکەی خۆی ساز کرد.
یەکەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵی تۆڕی بێفان بەڕێوەچوو
بەشداران لە سێ ژووری سەرهێڵدا، بە شێوەیەکی چڕ گفتوگۆیان لەسەر ڕۆڵی تۆڕی بێفان وەک تۆڕێکی نێوانگیر کرد.