ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ لە سەرانسەری ئەڵمانیا ڕۆژی خوێندنەوە بوو. بەم بۆنەیە گەورەترین ئیڤێنتی خوێندنەوە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. ئەم ئیڤێنتە لە ساڵی ٢٠٢٤-ەوە لە لایەن ڕۆژنامەی تسایت، دامەزراوەی لێزە و دامەزراوەی دۆیچە بان دەستی پێکردووە.
لە چوارچێوەی ئەم ڕۆژە تایبەتەدا لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی ڤێبەپلاتس لە شاری ئێسن ئۆفەرێکی خوێندنەوەی کتێب پێشکەشی منداڵان و خێزانەکان کرا. ڕێکخراوەکەمان یەکماڵ بە خوێندنەوەی چیرۆکێک بە کوردی بە ناوی "ماسیی بووکەبارانێ" بەشداری لە ئانگەبۆتەکەدا کرد. ئێوارەیەکی زۆر خۆش بوو!