ڕۆژی ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ کۆبوونەوەی "لیژنەی بێ فاو فاو بۆ بەشداری و ئینتگیراسیۆن لە نۆیکۆلن" لە بینای ڕێکخراوەکەمان لە کارل مارکس شتراسە بەڕێوەچوو. لێرە ئەم کارانەی ڕێکخراوی یەکماڵ بەڕێوە دەچن؛ ڕاوێژکاری لەبارەی مافی نیشتەجێبوون، نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن، ئەکادیمیای یەکماڵ، ڕاوێژکاریی دژەهەڵاواردن بە کورمانجی و سۆرانی.
ئێمە وەک تیمی یەکماڵ بەشداریمان کرد لە کۆبوونەوەکە و تێیدا پڕۆژەکانی سەرەوە و خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن و پڕۆژەی پێکەوە بەهێزین (بەرنامەیەکی ڕاهێزانی منداڵان و نێوجەوانانە لە بۆدنپلاتس)-مان ناساندن. هەروەها کارەکانی بەشی هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک و ئۆفەرەکانی ئەکادیمیای یەکماڵمان خستنەڕوو. دواتریش لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد.
سپاسی ئەندامانی "لیژنەی بێ فاو فاو نۆیکۆلن بۆ بەشداری و ئینتیگراسیۆن" دەکەین لە بەرانبەر پێشوازیی و سەرنجدانیان بە کارەکانی ڕێکخراوەکەمان لە ناوچەی نۆیکۆلنی بەرلین. ئێمە هیوادارین و پێشوازی لە هاوکاریی داهاتوو لەگەڵ کۆمیتەکەدا دەکەین.